Duck hunt
1799Anonymous
به‌مزوانه‌ فه‌یسبووك له‌لایه‌ن گروپێكی هاككه‌ره‌وه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت هه‌وادارانی فه‌یسبووك زۆریان نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بكه‌ن و دوا ڕۆژیش بۆ ئه‌م كاره‌ به‌رواری 5/11/2011، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی هةڕه‌شكانی گروپی هاككه‌ری " Anonymous". ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بۆته‌وه‌ و تیایدا گه‌وره‌ گروپی هاككه‌ری ناوداری جیهانی " Anonymous" باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌ پێی ئه‌و پڵانه‌ی دایانڕشتوه‌ ئه‌وا به‌رواری 5/11/2011 هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و به‌ ته‌واوی تێكی ده‌شكێنن. له‌ په‌یامی ئه‌و گروپه‌دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری یوتوب بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ تیادا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ن كه‌ هێرشه‌كه‌یان ناوی( Operation Facebook )و وه‌ مه‌به‌ستیشان له‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌یسبووك هه‌ڵساوه‌ به‌ فرۆشتنی زانیاری كه‌سان و سیخوڕیكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سی ناودار و فرۆشتنی ئه‌و زانیاریانه‌ش به‌ ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ئه‌مریكا و لایه‌نی تر . جێگای ئاماژه‌ پێكردنی كاره‌كانی گروپی " Anonymous" له‌ ڕووی هاككردنه‌وه‌ به‌ به‌هێزترین و به‌تواناترین گروپی هاك داده‌نرێـت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان كردویانه‌ له‌وه‌و پێش نه‌كراوه‌ و به‌هێزترینیشیان هاككردنی ماڵپه‌ری پله‌ی سته‌یشن و پنتاگۆنی ئه‌مریكی بوو ، وه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش ماڵپه‌ری وه‌زراتی به‌رگری سوریا بوو. شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا ئه‌م گروپه‌ زیاتر له‌ 70 ماڵپه‌ری ناوداری هاككردوه‌ و ساڵی پاریش ساته‌وه‌ختی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس ، هه‌ڵسان به‌ هاككردنی ماڵپه‌ره‌كانی Visa, Mastercard وە Paypal ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حساب بانكیه‌كانی جۆلیان ئاسه‌نگی خاوه‌نی ویكلیكسیان ڕاگراتبوو