Old school Easter eggs.
Mobail-2322011
(Sony Ericsson) كۆمپانیای‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ سۆنی ئه‌ریكسۆن بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ مۆبایل له‌ داهێنانێكی‌ بێ‌ وێنه‌ و ناوازه‌یدا توانی‌ كۆمه‌ڵێكی‌ زۆر له‌ هه‌وادارانی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایلی‌ سۆنی‌ ئه‌ریكسۆن له‌گه‌ڵ‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ پله‌ی سته‌یشن له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌ و هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌ له‌یه‌ك ئامێردا كه‌ ده‌توانرێت وه‌ك مۆبایل و پله‌ی سته‌یشتن به‌كاربهێنرێت و ناوی (Xperia Play)یه‌، شایه‌نی‌ باسه‌ كۆمپانیایی ناوبراو ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له‌ كۆنگره‌ی‌ "جیهانی‌ مۆبایل" له‌ به‌رشلۆنه‌ خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆید كارده‌كات كه‌ ئه‌میش یه‌كێكه‌ له‌و سیستمانه‌ی‌ كه‌ كارپێكه‌ری‌ مۆبایلن، یه‌كێكی‌ تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ مۆبایله‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باترییه‌كه‌ی توانایه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌، واته‌ ده‌توانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر یاری پێبكرێت بێ‌ ئه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر شه‌حنی‌ كه‌مبێته‌وه‌، تائێستاش نزیكه‌ی 50 یاری بۆ به‌رهه‌رمهێنراوه‌ له‌وانه‌ & Assassin's Creed & Splinter Cell) &Guitar Hero & EA Games & Need For Speed & Sims 3 & Assassin's Creed & FIFA 10) چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ له‌ به‌هاری ئه‌مساڵدا بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ و تائێستاش كۆمپانیای‌ سۆنی‌ ئه‌ریكسۆن هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌داوه‌ له‌سه‌ر نرخی‌ ئه‌م ئامێره‌.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی‌: Camera: 5Megapixel Touch Screen Display: 4 inch Memory: In 40MB---Out 32GB Processor: 1GHz OS: Android Bluetooth & Wi-Fi
Star 121
By.juju.89&Rekar9