Love-2322011
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌ناوی ڤالانتاینه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ به‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ده‌ناسرێت هاوكاتیش ڤایرۆسێكی نوێی كۆمپیوته‌ره‌ به‌هه‌مان ناوه‌وه‌ ناونراوه‌. شاره‌زایانی سكیوریتی ئه‌لیكترۆنی وڵاتی چین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینداو له‌ داوی ئه‌وه‌ش، ڤایرۆسێك به‌ناوی ڤالانتاینه‌وه‌ زه‌ره‌ری به‌ چه‌نده‌ها سیستمی كۆمپیوته‌ری ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاندووه‌. ڤایرۆسی ڤالانتاین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ڕێگه‌ی وێب سایتی QQه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ وێب سایتێكی زۆر به‌ناوبانگی له‌ وڵاتی چین و له‌ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ بڵاوبۆته‌وه‌. كاربه‌ده‌ستانی وێب سایته‌كه‌ بێ ئاگایی خۆیان له‌ خاوه‌نێتی ئه‌و لینكه‌ ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌و كێشه‌یه‌یان زانیوه‌ لینكه‌كه‌یان لابردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ تائێستا كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر سیستمه‌كانی كۆمپیوته‌ری‌ وڵاتی چین ماوه‌.
Star 125
By.juju.89&Rekar9

XtGem Forum catalog